تۆمەتبارێك لە سلێمانی دەستگیركرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی کۆمەڵایەتی دزی


Jul 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شاره زورر تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دزی لە چەند دوكانێك كردبوو .

 پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی کردەوە:"دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس زانیارییان دەستكەوت كە دزی لە دوكانێكی دەرمانساز كراوە ، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر و لێكۆڵینەوەكان سەرەنجام توانرا لە لایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت .

 پۆلیسی پارێزگای سلێمانی،ئەوەشی خستۆتەڕوو:"
لە ئێستادا تۆمەتبار ( ج، ن ، س لە دایكبووی 1999 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەوەدا كە دزی لە چوار فرۆشتگا كردووە .