داعش دوو بیره نه‌وتی لە كه‌ركوك تەقاندەوە
(0)
كۆمپانیای نه‌وتی باكووری سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه دوو بیری نه‌وت له كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌نی شاری كه‌ركوك له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشەوە به‌ئامانج گیران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه رووداوه‌كه زیانی گیانی و ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مه‌هێنانی نه‌وت و و هه‌نارده‌كردنی له‌و دوو بیره‌وه به‌رده‌وامه و ته‌نانه‌ت ئاگریش نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌م جۆره هێرشانه هه‌وڵه نیشتمانییه‌كان بۆ به‌رده‌وامبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و پشتیوانی ئابووری نیشتمانی راناگرێت.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه.
تێبينيێك بنێرە: