645 تووشبوون و 12 مردن؛ ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

(0) / اجتماعی


Apr 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 645 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا 12 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 496 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گوێرەی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا پێنج هەزار و 658 پشکنینکراون، ئەنجامی پشکنینی 645 کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای دهۆک بووە.
 تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون:
 هەولێر: 82 تووشبوو
سلێمانی: 73 تووشبوو
دهۆك: 487 تووشبوو
هەڵەبجە: 3 تووشبوو
 هاوکات 496 تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە:
 هەولێر: 96 چاکبوونەوە
سلێمانی: 142 چاکبوونەوە
دهۆك: 257 چاکبوونەوە
هەڵەبجە: 1 چاکبوونەوە
لەو ماوەدا 12 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە چواریان لە پارێزگای هەولێر و پێنجی دیکەیشیان لە پارێزگای دهۆک و سێ کەسیش لە سلێمانی بوون.
ئاماری گشتی:
 پشکنینەکان: 1536720 پشکنین
تووشبووان: 138222 تووشبوو
چاکبووان: 116916 کەس
ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: 17437 کەس
گیانلەدەستدان: 3869 کەس
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندبن بە رێنوێنییەکانی تەندروستی و لە شوێنی قەرەباڵخ دووربکەونەوە و ماسک و دەستکێش بپۆشن، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122.