باڵەی چەلێنجێر کاپ/ چین و بەلجیک گەیشتنە بەشی فیناڵ

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش باڵە چین


Jul 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپە نیشتمانییەکانی باڵەی چین و بەلجیک بە سەرکەفتن بۆ بەشی فیناڵی چەلێنجێر کاپی 2024 بۆ بەدەست هێنانی پشکی لیگی نەتەوەکانی 2025 پێکەوە کێبەرکێ ئەدەن.

دیداری قۆناخی نیوەدواینی باڵەی چەلێنجێر کاپی 2024، ئێوارەی دوێنێ لە وڵاتی چیندا بەڕێوەچوو و تیپە نیشتمانییەکانی چین و بەلجیک بۆ بەشی فیناڵ سەرکەفتن.

تیپی نیشتمانی چین لە یاری یەکەمدا، بە ئاکامی 3 بەر 0 تیپی میسری تووشی شکست کرد.
لە یاری دووهەمدا، تیپی نیشتمانی بەلجیک بە ئاکامی 3 بەر  2 بەر  تیپی ئۆکراینی تووشی شکست کرد و بوو بە براوەی یارییەکە.

کەوابوو پاڵەوانی چەلێنجێر کاپ کە ئەمڕۆ دەردەکەوێت بۆ لیگی نەتەوەکانی باڵەی 2025 ئامادە دەبێت. لیگی نەتەوەکانی 2025 بە بەشداری 18 تیپ بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی