بڵاوکردنەوەی وێنەی بکەری کارە تێکدەرانەکەی ئەم دواییەی نەتەنز بۆ یەکەمین جار

(0) / جهان


Apr 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

وێنەی بکەری کارە تێکدەرانەکەی ئەم دواییەی دامەزراوە ناوەکییەکانی نەتەنز بڵاو کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گەڕانەوە بۆ میدیاکانی ئێران، "ڕەزا کەریمی" بکەری ئەم کارە تێکدەرانەیە لەلایەن هێزە هەواڵگرییەکانی کۆماری ئیسلامی دیاری کراوە؛ ناوبراو بەر لە ڕووداوەکە بۆ دەرەوەی وڵات هەڵهاتووە.
لە ڕاپۆرتەکاندا سەبارەت بە دیاری کردنی بکەری کارە تێکدەرانەکەی نەتەنز ئاماژە بەوە کراوە کە: هەنگاوی پێویست بە مەبەستی دەسبەسەر کردن و گەڕاندنەوەی ناوبرا بۆ ئێران لە ڕێگای ڕێڕەو یاساییەکان گیراوەتەبەر.