وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنیەکان پەیامێكی بڵاوکردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە دارایی مووچە هەرێمی کوردستان


Jul 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنیەکان پەیامێكی بڵاوکردەوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی:

وەزیری دارایی پێشوازی کرد لە کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان.      

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/٧/٨ بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لە بەڕێز لیو جیون کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان چین جیۆجینگ بەرپرسی بەشی سیاسی و جو دیمەن بەرپرسی بەشی ئابوری و بازرگانی کونسوڵخانە.      

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە سەر دۆخی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان کراو پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەت و کونسوڵخانەی چین بەبایەخەوە هەڵسەنگێنراو وەزیری دارایی سوپاسی کونسوڵخانەی چینی کرد کە لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا فەرمانبەرانی وەزارەتی داراییان بانگێشتی پێنج خول و سیمیناری جیاواز لەناوچە جیاوازەکانی وڵاتی چین کردبوو بەمەبەستی سود وەرگرتن لە ئەزمونی بەڕێوەبردنی دام و دەزگاکانی ئەو ولاتە بەتایبەت لە بواری گومرگ و خاڵەسنوریەکان.    لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی کورتەیەکی لە سەر چاکسازیەکانی وەزارەتی دارایی لەم کابینەیە لە بواری ڕێکخستنەوەی باج و گومرگ و بانک و خانەنشینی و بەدیجیتاڵ کردنی دام و دەزگاکان و کەمکردنەوەی خەرجیەکان بۆ وەفدی میوان خستەڕوو، ئاماژەی بەوەشکرد لەسەر ئاستی حکومەت کارئاسانی تەواومان بۆ کۆمپانیا بیانیەکان کردووە تا وەبەرهێنان لەهەرێمی کوردستان بکەن، لەو ڕوەشەوە هەنگاوی باش نراوە لە بنیاتنانی ژێرخانی ئابوری لە بواری کشتوکاڵ و  پیشەسازی و سێکتەرە جیاوازەکان.   

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا بەڕێز ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاند لێکتێگەیشتن و بەرەوپێشچوون بۆ چارەسەری کێشەی مووچە هەیەو چەند جارێک وردبینی لە لیست و ناوی هێزە ئەمنیەکان کراوە، هەرچەندە بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی نابێت هیچ کێشە و هۆکارێک ببێتە هۆی دواکەوتن و نەدانی مووچە.

 بەڵام بە بیانوی وردبینیەوە هەموو مانگێک کێشەیەکی نوێ بۆ مووچە دروست دەکەن، لەکاتێکدا بەپێی یاسای بودجە دەبێت سێ مانگ جارێک وردبینی لەخەرجی و داهات بکرێت ، هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە لەوانە گەڕانەوەی بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم و ڕادەستکردنی لیست و ناوی هێزە سەربازی و ئەمنیەکان و بەردەوامی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی مانگانە.

کامەران کەریم