بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پێدانی زەوی کوردستان


Jul 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە شارەوانیی سلێمانی  بەزایەڵەی ڕاگەیاند: وردەكاريی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت و زەوییەكان كە دەدرێتە فەرمانبەران لە سنووری ماستەرپلاندا دەبێت و دەكەونە سنووری تاسڵوجە، سۆتكە و ناوچەی تانجەرۆوە.

وتیشی:  ماوەی دوو رۆژە دەستكراوە بە دابەشكردنی فۆڕم بۆ فەرمانبەرانمان ئەو كەسانەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕدەكەنەوە دەبێت پێشتر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبووبێت یاخود یەكەی نیشتەجێبوونی وەرنەگرتبێت و لە هەشت ساڵ خزمەتی كەمتر نەبێت دوای ئەوەی فۆڕمەكە پڕدەكاتەوە لێیوەردەگیرێتەوە رێكاری یاسایی بۆ ئەنجامدەدرێت.

هێمای بەوەشکرد:  ئیفرازكردنی زەوییەكان پێویستی بە تەرخانكردنی بودجە و كارمەند هەیە و بەو پێیەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ دەركراوە كاری پێویستی بۆ دەكرێت كە رەچاوی خاڵبەندی دەكرێت لە كاتی پێدانی زەوییەكان بە فەرمانبەران.

کامەران کەریم