پلەی گەرمای دەگاتە نیوەی پلەی کوڵان

(0) / / عراق / زایەڵە کوڵان گەرما کوردستان


Jul 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەشناسی عێراق دایگەیاند: پلەی گەرمای ھەشت پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق لە ڕۆژانی پێنجشەممە و ھەینی دەگاتە نیوەی پلەی کوڵان.

لە ئەمڕۆ سێشەممەوە تا ھەینی شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکات، بەپێی پێشبینییەکان لەو ماوەیەدا پلەی گەرما لە کەرکوک و ھەولێر دەگاتە ٤٥ و ٤٦ پلەی سیلیزی و لە سلێمانیش دەگاتە ٤١ پلە.

نزمترین پلە لە پارێزگای نەینەوا دەبێت کە ٤٦ پلەی سیلیزی دەبێت، لە پارێزگاکانی بەسرە، میسان، ناسڕییە، موسەننا، دیوانییە، نەجەف، بابل و واست پلەی گەرما دەگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی و ئەو گەرمایەش بۆ ڕۆژی ھەینیش بەردەوام دەبێت کە پێشبینی دەکرێت لە بەسرە پلەی گەرما بگاتە ٥١ پلەی سیلیزی.

کامەران کەریم