موچەی هێزەکانی پێشمەرگه‌ هاوتای هێزە ئەمنییەکانی عێراق ده‌كرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە پێشمەرگە مووچە


Jul 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لیوا روکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ میدیای یەكێتی:لەئەنجومەنی وەزیرانەوە راسپێردراوین داواکارییەکانی دیوانی چاودێری و وەزارەتی دارایی عیراق بەپێی ئەو رێنماییانەی داوامان لێکراوە جێبەجێ بکەین بۆ ئەوەی لەوە زیاتر ناردنی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە لەبەغداوە دوانەکەوێت.
پێشنیاری هاوتاکردنی موچەی هێزەکانی پێشمەرگەشمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عیراق کردوە.
دواکەوتنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە پەیوەندی بە دوبارە داواکردنی زانیاری نوێوە هەیە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عیراقەوەو لەئێستادا دارایی هەرێم هەوڵی جێبەجێکردنی داواکارییەکان دەدەن، بۆ ئەوەی جارێکیتر ئەو زانیاریانەش بۆ عیراق بنێرێت، کە لەراستیدا دیوانی وەزارەت لەروی لیستی موچەو زانیارییەوە کێشەی کەمترە.
کامەران کەریم