سودانی بانگهێشتی پزیشکیان دەکات بۆ بەغدا

(0) / / کردستان / زایەڵە سودانی پزیشکیان کوردستان بەغدا


Jul 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکیی تازە هەڵبژێردراوی ئێران، داوای لێکرد سەردانی عێراق بکات.
 
 
محەممەد شیاع سوودنی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و بە فەرمی داوای لێکرد سەردانی عێراق بکات.
 
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بانگهێشتنامەیەکی فەرمی پێشکەش بە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران کرد بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات، بەمەبستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ".
 
 
 
مەسعود پزیشکیان سوپاسی سوودانی کرد و جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ فراوانکردنی هاریکارییەکان و پشتیوانیکردنی لێکتێگەیشتنە دوو قۆڵییەکان لە زۆر بواردا.
 
 
: مەسعود پزیشکیان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی ئێران کە ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، سەروو 16 ملیۆن دەنگی بەدەستهێنا و بووە نۆیەمین سەرۆککۆماری ئێران.