پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرما کەشناسی


Jul 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەروەها، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.


کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.


دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەروەها، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.


باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٥ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٣١ پلە دەبێت.

کامەران کەریم