ئیدارەکەی بایدن سە بارەت بە دامەزراوە ناوەکییەکەی ئێران هۆشداری دایه ئیسراییل

(0) / جهان


Apr 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

کەناڵی۱۲ی تەلەفزیۆنی فەرمی ئیسراییل لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند: واشنتۆن بە تەلئەبیبی وتووە باس کردن سەبارەت بە کردەوە دژی دامەزراوەناوەکییەکانی ئێران قەدەغەیە!
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کەناڵی۱۲ی ئیسراییل ڕاپۆرتی داوە: ئیدارەی ئەمریکا بە سەڕۆکایەتی جۆ بایدن بە ئیسراییلی ڕاگەیاندووە، کۆتایی بە بیروڕا بێ کەڵک و تێکدەرانەکانی سەبارەت بە دامەزاوە ناوەکییەکانی ئیران بهێنێت.
واشنتۆن سەرەڕای هۆشداریدان لەم بارەیەوە  بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندووە ئیسراییل دەبێت کۆتایی بە فرەژەنییە کانی سەبارەت بە ئێران بهێنێت.
کردەوەی بەرپرسانی ئیسراییل سەبارەت بە دەرکەوتنی زانیاری هێرشە تێکدەرانەکان بۆ سەر بەرنامە ناوەکییەکانی ئێران دەبێتەهۆی تێک دانی هەوڵەکانی ئامریکابۆ گەڕانەوەی سەر دانووستان لەگەڵ ئێراندا.