ڕیاڵ مەدرید بە پێکانی سێهەم یاریزانی تووشی قەیران بوو
(0)
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گورزێکی دیکەی بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانەوە بەرکەوت و ئەمجارە فێرلاند مێندیی بەرگریکاری باڵی چەپی یانەکە توشی پێکان بووە و بۆماوەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕیاڵ مەدرید (شەممە 17ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، مێندی لە پێی چەپیدا توشی پێکان بووە، و بۆماوەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
بەوەش یاریزانەکەی باڵی چەپی ڕیال مەدرید لە چوار یاریی یانەکەی بەرامبەر یانەکانی خیتافی، کادێز، ڕیاڵ بیتس و چێڵسی بێبەش دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا جگە لە مێندی هەریەک لە رامۆس، کارڤاخال و ڤاسکێزیش لە هێلی بەرگریی یانەکە پێکانیان هەیە و ڤارانی فەڕەنسیش توشی کۆرۆنا بووە.
تێبينيێك بنێرە: