ئێران: ڕێکەوتنی نوێ لە ڤیەنا بەڕێوەیە

(0) / جهان


Apr 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری ئێران لە ڤیەنا ڕایگەیاند: دانووستانەکان گەیشتوونەتە ئاستێک  کە لایەنەکان دەتوانن  نووسینی دەقێکی هاوبەش دەسپێبکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەید عەباس عێراقچی ڕۆژی شەممە پاش کۆبوونەوەی جێگری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ١+٤ وتی: ئەمڕۆ پاش سێ ڕۆژ لە کاروباری کۆمسیۆنە هاوبەشەکە، جارێکیتر دانیشتی کۆمسیۆنی هاوبەشمان بۆ لێکۆڵینەوەی ڕەوتی گەشەی  ئەو باسانەی تاکوو ئێستە لە بواری لابردنی گەمارۆکان و لە بواری ناوەکییدا کراون پێک هێناوە.
هەر وەها وتی ئێمە ڕاپۆرتی  چالاکی گرووپەکانمان دووبارە خوێندوەتەوە و باسگەلێکی باش لە کۆمسیۆنە هاوبەشەکەیش دا کراوە. وادیارە ڕێکەوتنێکی نوێ خەریکە پێک دێت ئێستە هاوبەشییەک لە ئامانجی کۆتایی لە نێوان هەمووان دا بوونی هەیە و ئەو ڕێگایەی دەبێت بیپیوین ئێستە بۆ هەموومان ڕوونتر بووەتەوە. هەڵبەت ئەم ڕێگا هێندەش ئاسان نییە، جیاوازی بیروڕاکان هێشتا بە تەواوی کۆتایی پێ نەهاتووە، بیرووڕای جیاواز هەیە کە پێویستی بە دانووستانی ترە و دەبێت کۆتاییان پێبێت.