لە هەشت پارێزگای پشوو ڕاگه‌یه‌ندرا

(0) / / عراق / زایەڵە پشوو عێراق گەرما


Jul 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، لە هەشت پارێزگای عێراق پشووی فەرمی راگەیەنراوە.

ئەو پارێزگایانەی كە تا ئێستا بەفەرمی پشوویان راگەیاندووە بریتین لە: بەسڕە، میسان، دیوانییە، زیقاڕ، واسیت، موسەننا، نەینەوا و بابل.

هۆكاری راگەیاندنی پشوو لەم پارێزگایانە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمایە كە پێشبینی دەكرێ ئەمڕۆ پێنجشەممە پلەكانی گەرما لە سەنتەری ئەم پارێزگایانە بگاتە 50 پلەی سیلیزی.

پشووەكە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت ناگرێتەوە، فەرمانگە خزمەتگوزاری و ئەمنیی و تەندروستییەكان دەوامی ئاسایی دەكەن.

کامەران کەریم