زانیاری نوێ لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرا دەکرێت

(0) / / عراق / زایەڵە ئەمریکا عێراق کوردستان


Jul 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - رۆژنامەی (العربي الجدید):یاسر حسێنی, پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق ئاشكرایدەكات: دانوستەكانی نێوان واشنتۆن و بەغداد لەبارەی كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق, راوەستاوە.

دەشڵێت: دانوستانەكان ماوەی چەند هەفتەیەكە بە كرداریی هەڵپەسێردراون, هۆكارەكەی نازانن, بەڵام ئەوەی روونە ئەمریكا فشار لە حكومەتی عێراق دەكات بۆ مانەوەی هێزەكانی بۆ ماویەكی درێژتر. 

دانوستانە راگەیەندراوەكانی پێشوی نێوان عێراق و ئەمریكا تەمومژاوی بووە, بەیاننامەكانی لایەنی عێراقی تەواو جیاواز بووە لە بەیاننامەو لێدوانەكانی بەرپرسانی ئەمریكا, كە ئەوەش گوزراشت لە نەبوونی جدیەتێكی راستەقینە دەكات بۆ كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا.

ئاماژەكان جەخت لە بوونی خواستێكی سیاسی و تەنانەت حكومیش دەكەن, بۆ مانەوەی ئەو هێزانە لە عێراق, هەندێك لایەنی سیاسی هەن ئامادەن هەموو شتێك بكەن لەپێناو پارێزگاریكردنی لە هەژموونی سیاسیان, ترسیشیان هەیە لە كاریگەری دەركردنی سوپای ئەمریكا لەسەریان, بۆیە دەستی دەستی دەكەن لەو دۆسیەیە, بەوهۆیەوە دانوستانەكان راگیراوە.

کامەران کەریم