راکان جبورى لە یەکى تەمموزەوە رەوانەى خانەنشینى کراوە

(0) / / عراق / زایەڵە جبووری کوردستان کەرکوک


Jul 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یاریدەدەرى هونەریی پارێزگاى کەرکوک ئاشکرایکرد؛ راکان سەعید جبورى پارێزگارى کەرکوک بە وەکالەت لە پۆستەکەى خانەنشین دەکرێت و دەسەڵاتى بەڕێوەبردنى پارێزگاکەى پێدەدرێت.

عەلى حەمادى بە میدیا عێراقییەکانى راگەیاندوە؛ راکان جبورى لە یەکى تەمموزەوە رەوانەى خانەنشینى کراوە بەهۆى ئەوەى تەمەننى گەیشتوەتە تەمەنى یاسایی بۆ خانەنشینبون، بەپێی یاساش کاروبارى پارێزگاکە بەڕێوەدەبات تا کەسێک بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە دیاریدەکرێت.

کامەران کەریم