كەسێك بە تیروكەوان خۆشەویستەكەی و خوشكێكی و دایكیشی دەكوژێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کوشتن کۆمەڵایەتی


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - میدیاكانی بەریتانیا هەواڵی تاوانێكی ترسناكیان بڵاو كردەوە كە تیایدا كەسێك بە تیر و كەوان، خۆشەویستەكەی خۆی و دایكی و خوشكێكی خۆشەویستەكەی كوشتووە.

پۆلیسی بەریتانیا بڵاوی كردەوە پیاوێك لە رۆژئاوای لەندەنی پایتەخت بە تیروكەوان سێ كەسی لەناو ماڵی خۆیاندا كوشتووە، كە یەكێكیان ژنێكی تەمەن 61 ساڵ و دووەكەی تر كچی ژنەكەن و تەمەنیان 28 ساڵ و 25 ساڵە، هەرسێكیان چەند تیرێكیان بەركەوتووە و بەم هۆیەوە دەمودەست گیانیان لەدەست داوە.

وتیشی پیاوەكە تەمەنی 26 ساڵ بووە و دوای تاوانەكە، بە برینداری لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراوە، بەڵام هۆكاری برینداربوونی باس نەكراوە.

کامەران کەریم