زەوییان پێبدرێت و مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی کوردستان


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە زەوی بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بدرێت و ئەوانەشیان کە فەرمانبەرن خاڵی زیاتریان پێبدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوامان لە حکومەتی هەرێم کرد کە وەفدێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی بەغداد بکات بۆ تۆماری نوێی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کە 13 هەزارمان ناردووە و، پێویستە بە زوویی تەواوبکرێت.

كوێستان محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها وەفدەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داوا لە بەغداد دەکات مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان زیادبکرێت و هاوتای عێراق بکرێت.

روونیشكردەوە، سەردانی وەفدەکە بۆ ئەو مەبەستەیە کە پارەی چاودێریی خێزان بدرێت بە خێزانە کەمدەرامەتەکان کە لە ساڵی 2015-وە لە هەرێم بڕاوە لە کاتێکدا هاوڵاتییانی عێراق وەریدەگرن.

کامەران کەریم