یوسف قەرزاوی سەرۆکی یەکێتی زانایانی جیهانی توشی کۆرۆنا بوو
(0)
سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان توشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، یوسف قەرزاوی، سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان لە تویتێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدایە و چارەسەر وەردەگرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، دۆخی تەندروستی یوسف قەرزاوی باشە و داواش دەكات نزای چاكبوونەوەی بۆ بكرێت.
یوسف قەرزاوی، لە ساڵی1926 لە پارێزگای غەربییە لە میسر لەدایكبووە.
تێبينيێك بنێرە: