وادەی کۆتایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەێندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچه کوردستان


Jul 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وادەی کۆتایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەێندرا.

جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند: پرسى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەبێت تا مانگى ئەیلول بە تەواوى چارەبکرێت و ئیتر کێشە نەمێنێت بە ناوى موچەوە .

ئەوەشی خستەروو، سەبارەت بە موچەى خانەشینانى هەرێم و هاوتاکردنى لەگەڵ خانەشنینانى بەغدا ڕایگەیاند: لە رۆژى دەرچوونى بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵیەوە هاوتاکردنەکە بۆیان هەژماردەکرێت، تەواوى جیاوازیەکەشیان بۆ سەرف دەکرێت.

کامەران کەریم