پێشەوا هەورامانی: دوو مووچەی هێزە ئەمنییەكان بەسەریەكەوە دابەشدەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچه کوردستان


Jul 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت،چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا حكومەتی عێراق مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم بنێرێت و دەست بەدابەشكردنیان دەكرێت و دەشڵێت، "رێككەوتن كراوە كە نابێت كێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروستبكرێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بە خەرجكردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم كە چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا بنێرێت و دەست بە دابەشكردنی هەردوو مووچەكە دەكرێت.

وتیشی، پێشتر رێككەوتن كراوە كە نابێت مووچە تێكەڵ بە پرسەكانی دیكە بكرێت وبەولێكتێگەیشتنەی لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە ئومێدەوارین كێشەكان چارەسەربكرێن.

کامەران کەریم