دلێر عەبدولخالق: گۆڕان كار بۆ دروستکردنی بەرەیەکی سیاسیی کاریگەر دەكات

(0) / / کردستان / زایەڵە گۆڕان کوردستان


Jul 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ دلێر عەبدولخالق، وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان بە میدیای فەرمی گۆڕانی راگەیاند؛ لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان هەڵسەنگاندن و پێداچونەوە و بەدواداچونى هەنگاوەکانى ئامادەکردنى لیستەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ هەڵبژاردی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و هەولێر و دهۆک کراون.

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەدا، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ ژمارەیەکى بەرچاو لە کەسایەتى و ناوەندى رۆشنبیرى و رۆژنامەوانیی و سیاسیی لە گفتوگۆدان و بە هەمومان کاردەکەین بۆ بەرژەوەندیی هاوڵاتییان و لەڕێی قەوارەى بزوتنەوەى گۆڕانەوە کاردەکەین تا وتارێکى سیاسیی و میدیاییمان هەبێت کە وەڵامگۆى پێداویستییەکانى خەڵکى کوردستان بێت و ئەو هاوڕێیانەش ئامادەن لەم قۆناغەدا بەیەکەوە کار بکەین و شان بدەینەبەر ئەو بەرپرسیارێتییە نەتەوەییەى کوردستان پێویستى پێیەتى.

ئەوەشى ئاشکرا کرد کە لایەنى سیاسی داواى لە بزوتنەوەى گۆڕان کردوە لە چوارچێوەى هاوپەیمانێتییەکدا کۆببنەوە، بەڵام جڤاتى نیشتیمانى و بزوتنەوەى گۆڕان پێیان پەسەند بوە کە هاوتەریب لەگەڵ ئەو کەسایەتییە دیار و رۆشنبیرانەدا کە خەڵکى دیار و خۆشەویستن کاربکەن و گۆڕان وەک یەکە رێکخراوەییەکە بەهێز بکەنەوە.

وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان باسى لەوەشکرد کە ئامادەن بەرمەبناى داواکارییەکانى خەڵک بزوتنەوەى گۆڕان راستەڕێ بکەن و بەدامەزراوەیی بکەن و وتى: بزوتنەوەى گۆڕان موڵکى ئەو کەسانە نییە کە لە پەیکەرە رێکخراوەییەکەدا کاردەکەن بەڵکو موڵکى خەڵک و ئەو کەسانەیە کە ئێستا و رابردو کاریان تێدا کردوە.

کامەران کەریم