پۆستی پارێزگاری كەركوك ئیستحقاقی یەكێتییە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەرکوک


Jul 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، پۆستی پارێزگاری كەركوك ئیستحقاقی یەكێتییە.

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بابەتی هەردوو ئیدارەی كەركوك و نەینەوا بۆ هەرێمی كوردستان زۆرگرنگە هەوڵەكانمان بەردەوامە كە بتوانین لەگەڵ پارتی لە هەردوو ئیدارەكە وەكو كورد رۆڵ و لێكتێگەیشتنمان هەبێت و بەرژەوەندیی نیشتمانی لەو ناوچانە رەچاوبكرێن.

ئاشكراشیكرد، لە كاتی هەڵبژاردنی جێگری یەكەمی پارێزگاری نەینەوا، فراكسیۆنی یەكێتی لە نەینەوا دەنگیان بە كاندیدی پارتی داوە و دەستپێشخەریمان كردووە و دەمانەوێت لێكتێگەیشتن هەبێت و بتوانین خزمەتی هاوڵاتییان بكەین و لە ئاستی متمانەیاندا بین.

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی جەختیكردەوە و وتیشی، "پۆستی پارێزگاری كەركوك ئیستحقاقی یەكێتییە.

کامەران کەریم