نزیکەی  ٥٠ دۆنم پووش و پاوان و وەردی گەنم سووتان

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان


Jul 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـ لە سنوری گوندی ( پەسکەندی ) ناحیەی پیرەمەگروون ئاگرێك کەوتەوەو .

دەستبەجێ مەفرەزەیەك لەکارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگرون گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە ، لەئەنجامدا بەهاوکاری پۆلیسی ئاگرکوژێنەوەی پیرەمەگروون و تاسڵوجەو ئاسایشی پیرەمەگروون توانیان ( ٣٠٠ ) سەرمەڕ و ( ١ ) کێڵگەی پەلەوەر ڕزگار بکەن لە سووتان ، هاوکات توانیان ئاگرەکە لەماوەیەکی کەمدا کۆنتڕۆڵ بکەن.

زیانی ئاگرەکەش بووە هۆی سوتانی نزیکەی ( ٥٠ ) دۆنم پووش و پاوان و وەردی گەنم ، هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوەو بەدواداچوون بەردەوامە

کامەران کەریم