كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشكراكرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە مامۆستایان


Jul 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ زیاتر لە (37) هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا مووچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە ، لەكاتێكدا حكومەتی عێراق دەیەوێت دەستبكات بە دابەشكردنی مووچەی مانگی (7)ـی فەرمانبەران.

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایدەگەیێنێت، لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 37 هەزار مامۆستایە، تێچووی مووچەی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژانی کوردستان رایگەیاند : ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵی وانەبێژان لە سەرجەم پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بەپێی  بڕوانامەیان دەگۆڕێت، بەم شێوەیە، هەڵگری دبلۆم، لەنێوان 250 - 350 هەزار دینار

کامەران کەریم