لە سنووری هەولێر گردبوونەوە دەستی پێکرد
(0) /
زایەڵە ـ هاوڵاتییانی گوندی سەركەڵەک لە سنووری شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە گردبوونەوە و لە ئێستادا ڕێگایان بە ڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكاندا داخستووە.
خراپی ڕێگاوبانەكان و هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان بەناو گوندەكەدا و خراپی كارەبای نیشتمانی لە گرفتە سەرەكیەكانی دانیشتووانى گوندەکەن.
دانیشتووانی گوندەکە باسی دەکەن، ژیانیان ئەستەم بووە و كەس بەدەم كێشەكانەوە ناچێت، بۆیە بریاریانداوە لە سەر شەقام خێمە هەڵبدەن و بمێننەوە تا لایەنی بەرپرس چارەسەری كێشەكانیان بۆ دەكات بەردەوام دەبن لە ناڕەزای دەربڕین.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: