جێگیربوونی پاپۆڕێکی شەڕی بەلجیکا لە گەڕووی هورموز

(0) / جهان


Apr 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

میدیاکان باس لە هاتنی پاپۆڕێکی شەڕی بەلجیکا بەبیانووی دابین کردنی ئەمنیەتی پاپۆڕە بازرگانییەکان دەکەن بۆ ناو هێزە هاوپەیمانەکانی فەرەنسا لە کەنداوی فارس و گەڕووی هورموزدا.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوەی"نیواڵ نیوز" میدیاکان باسی گەیشتنی پاپۆڕێکی شەڕی هێزی دەریایی بەلجیکا بە هێزی هاوپەیمانی دەریایی ئەورووپا ناسراو بە( EMASOH) دەکەن کە لە گەڕووی هورموز جیگیرکراون.
پاپۆڕی شەڕی"لۆپۆڵد" لە ڕۆژانی ڕابردوودا خۆی گەیاندووەتە هێزی هاوپەیمانی دەریایی ئەورووپا لە گەڕووی هورموز.
لە ڕاگەیەندراوی هێزی دەیایی بەلجیکا دا هاتووە ئەم پاپۆڕە لە گەڵ ناوە فەرەنسییەکان دا دڵنیاییەکی ئەمنی دەبەخشێتە پاپۆڕە بازرگانییەکان لە گەڕووی هورموزدا.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ماوەیەک لە مەو پێش باسی لە درێژ کردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزی هاوپەیمانی دەریایی ئەورووپای لە کەنداوی فارس وگەڕووی هورموز کرد.
ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە ڕاگەیەندراوێکدا  ڕایگەیاند: هەبوونی ئەم هاوپەیمانانە لە کەنداوی فارس و گەڕووی هورموزدا بۆ پتەو کردنی هاوکاری لە بەرژەوەندی هاوبەش وەک دابین کردنی بەرژەوەندی ئابووری و سیاسی ئەورووپا لە ناوچەکە و کەڵک وەرگرتن لە بازرگانی جیهانییەو گرینگییەکی ئەوتۆی هەیە. وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە بەشێکی تری ئەم ڕاگەیەندراوەدا باسی درێژ کردنەوەی ماوەی مانەوەی ئەم هاوپەیمانەی تا ساڵی ۲۰۲۱ کردووە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆی لە هەبوونی هەر هێزێکی دەرەکی لە ناوچەکەدا زۆرجار جەختی کردووەتەوە ئەمنییەتی ناوچەکە تەنیا بە هاوکاری وڵاتانی دراوسێ دابین دەکرێت.