رێكارێكی نوێ بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستیپێكرد

(0) / / کردستان / زایەڵە زەوی فەرمانبەر


Jul 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند:  لەبارەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، دەستكراوە بە رێكارە یاسایی و هونەرییەكان و پڕكردنەوەی فۆڕم".

ئەو شوێنانەی بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دیاریكراون بریتین لە تاسڵوجە، سۆتكە و تانجەرۆ كە رێكارەكان بۆ ئەو مەبەستە دەستپێكراوە و پێگەكانی نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی كە مەراسیمی تەواوبكرێت، 15 بۆ 17 هەزار دۆنم زەوی تەرخانكراوە لە سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە تەرخانكراوە.

لە پاڵ رێكارە یاسایی و هونەرییەكان دەستكراوە بە پڕكردنەوەی فۆڕم لەلایەن فەرمانبەرانی شارەوانییەوە كە نزیكەی 1750 بۆ 1800 فۆڕم پڕكراوەتەوە".

لە بەرامبەر پێدانی یەك مەتر زەوی پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت كە نرخێكی رەمزییە.

کامەران کەریم