47 بازرگانی نێودەوڵەتی مادە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون

/ اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی هۆشبەر


Jul 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق  ڕایگەیاند: لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە نۆ هەزار تاوان لە عێراقدا ئەنجامدراون و 47 بازرگانی نێودەوڵەتی مادە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون و دەست بەسەر یەک تۆن و 822 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە.

سەرجەم ئەو تاوانانەی لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا تۆمار کراون نۆ هەزار و 542 تاوان بوون کە پارێزگای بەسڕە زۆرترین تاوانی تێدا ئەنجامدراوە بەڕێژەی %28.

دوای چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگری و ئەمنییەکان، بە رێژەی %4 تاوانی مادە هۆشبەرەکان کەم بوونەتەوە.

لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 147بازرگانیی نێودەوڵەتی مادە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون و دەست بەسەر یەک تۆن و 822کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە.

کامەران کەریم