کردنەوەی کۆلێژە پزیشکییەکان لە زانکۆ ئەهلییەکان ڕادەگیرێت
(0) /
زایەڵە - بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاسپێردرا کردنەوەی کۆلێژە پزیشکییەکان لە زانکۆ ئەهلییەکان ڕابگرێت بەهۆی زۆری ژمارەی دەرچووان و ناپیشەیی دەرچووانی ئەو زانکۆیانە.
نووسینگەی محهمهد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگهیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران، وەزارەتی خوێندنی باڵا بەم نزیکانە کردنەوەی بەش و کۆلێژە پزیشکییەکان لە زانکۆ ئەهلییەکان ڕادەگرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیهندراوەکە سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزارەتی تەندروستیشی ڕاسپاردووە لهسهر بنهمای یاسای بودجەی ساڵی 2024، کار لەسەر دامەزراندنەوەی پزیشکانی دەست لەکار كێشاوە بکات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: