دوو بەرهەمی سینماکاریکی کورد خەڵاتی فستیڤاڵێکی بەریتانیا مسۆگەر دەکەن

(0) / فرهنگی


Apr 18, 2021

قەبارەی فۆنت:
دوو بەرهەمی دەرهێنەر و سینما کارێکی کورد بە ناوەکانی "پەڵە" و "ئارگۆن" خەڵاتی فستیڤاڵی SCREEN POWER لە بەریتانیا مسۆگەر دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوو  فیلمی ناوەکانی "پەڵە" و "ئارگۆن" لە دەرهێنانی شۆڕش وەکێڵی سینماکار و دەرهێنەری کورد گەیشتنە فستیڤاڵی SCREEN POWER لە بەریتانیا و توانیان خەڵاتی فستیڤاڵەکە بە دەست بێنن.

فیلمی ئارگۆن یەکەم فیلمی کوردیە لە سەر بابەتی زۆمبی و لە شاری سنە بەرهەم هێنراوە و فیلمی پەڵە، باسی مافی مرۆڤ،  شەڕ و کاریگەرییەکانی لە سەر دەروونی مرۆڤ دەکات.

پەڵە تا ئێستا چەندین خەڵاتی لە میهرەجان و فستیڤاڵەکانی وڵاتانی ئەمەریکا، ئیتاڵیا، بەریتانیا، هیندۆستان، کاستاریکا، و ئێران بەدەست هێناوە.