ڕاگەینراوی بەڕێوەبەرەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەربارەی خوێندنی ئەلکترۆنی

(0) / اجتماعی


Apr 18, 2021

قەبارەی فۆنت:


بەگوێرەی ڕاپۆرتی  زایەڵه، بەڕێوەبەرەکانی  سنوری پارێزگای   هەڵەبجە  ڕایانگەیاند  ،لەکۆبونەوەی بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن،لەگەڵ بەرپرسەپەروەردەییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید.
سەبارەت بەڕێنمایی پێویست بۆقۆناغی ئێستای خوێندن.
بەکۆی دەنگ بڕیاردرا ئەم جۆرە خوێندنە بۆئەمڕۆی کوردستان و بارگوزەرانی هەمووچینەکانی ناو کۆمەڵگا گونجاونییەو ئەنجامی باشی نابێت.
پێشنیارکرا بە:
١ - هەموو ئەم پێشنیارو داوایانە هەڵقوڵاوی ناخی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران و کەس وکاریانن،
٢ - گەڕانەوەی دەوامی سێ ڕۆژە بۆناوەندەکانی خوێندن، بەپێی ڕێنماییە تەندروستیەکان.
٣ - ئەرکی وەزارەتی پەروەردەیە بەدواداچون بکات بۆچارەسەرکردنی ئەوکەموکورتیانەی لەپڕۆسەی خوێندنی ئەلکترۆنی و ئۆنلایندا هەیە.

کامەران کەریم