دروستکردنی کۆبۆنی خۆراک بەئەلیکترۆنی دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کۆبۆنی خۆراک ئەلیکترۆنی


Jul 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی بازرگانی عێراق :پڕۆسەی دروستکردنی کۆبۆنی خۆراک بەئەلیکترۆنی دەکەن و ھەموو ئەو منداڵانەشی ناویان تۆمارنەکراوە، لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەکە ناویان تۆماردەکرێت. 

ھۆکاری تۆمارنەکردنی ناوی نوێ بۆ کۆبۆنی خۆراک، بۆ ڕاگرتنی ھەموو مامەڵەیەک بە کاغەز دەگەڕێتەوە و پڕۆسەکە بەئەلیکترۆنی دەکرێت.

ماوەی چەند مانگێکە دەرکردنی کۆبۆنی خۆراک بۆ خێزان و منداڵی نوێ تۆمارناکرێت، ھەرکاتێک بەئەلیکترۆنی پرۆسەکە تەواوببێت، ھەموو مامەڵە نوێیەکانی تۆمارکردنی ناوی نوێ تەواوی دەکەن.

کامەران کەریم