عوار بە شێوازی فەرمی لەگەڵ ئەلئتحادی عەرەبستان ڕێککەوت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئەلئتحاد


Jul 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ نێوانکاری تیپی نیشتمانی ڕۆم بە شێوازی فەرمی ئەو تیپەی بەجێ هێشت و لەگەڵ تیپی ئەلئتحادی شاری جەددەی عەرەبستان ڕێککەوت.

یانەی ڕۆم هەواڵی لە گواستنەوەی فەرمی حسام عەوار بۆ یانەی ئەلئتحادی عەرەبستان بە گرێبەستێکی 12 ملێۆن یۆرۆییەوە، جگە لە خەڵات.

نێوانکاری بە ڕەچەڵەک ئەلجەزایری هاوینی ساڵی ڕابردوو وەکوو یاریزانێکی ئازاد لە تیپی لیۆنی فەڕنسەوە هات بۆ تیپی ڕۆم بەڵام لەو تیپەدا دەرفەتێکی باشی دەست نەکەوت بۆ یاری کردن تەنیا 25 جار نەبێ کە تێدا 4 گوڵی تۆمار کرد.

گواستنەوەی عوار بۆ تیپێک کە تێدا نەیمار یاری دەکات بۆ ڕۆم سەرانسەر بەکەڵک و سوودە لەبەر ئەو تپی ئیتالی بۆ گواستنەوەی لە فەڕنسەوە هیچ پارەیەکیان دابین نەکرد.

کەژاڵ حەمیدی