چەمچەماڵ : هەوڵی چارەسەرکردن کێشەی کۆمپانیای پاککەرەوە دەدرێت

(0) / اجتماعی


Apr 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە ،قایمقامیەتی چەمچەماڵ  ڕایگەیاند،  دوای ئەوەی لە ڕۆژی ١٤/ ٤/ ٢٠٢١ وە ژینگەپارێزانی کۆمپانیای شکار بۆ پاککردنەوەی شاری چەمچەماڵ بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە مانیان گرت، لەئێستادا بە هەوڵی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و شارەوانیەکانی سنورەکە لەڕێگای پارێزگای سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی سلێمانی و وەزارەتی شارەوانیەوە هەوڵی چارەسەر کردنی کێشەکە دەدرێت و کێشەکە گەیەنراوەتە ئەنجومەنی وەزیران لەم هەفتەیەدا چارەسەر دەکرێت.
ڕونیشیکردۆتەوە، داواکارین لەدانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ و کاسبکارانی بازاڕ ئەم ماوەیە هاوکاری تیمەکانی شارەوانی چەمچەماڵ بن بۆ ئەوەی بەهەموولایەک ژینگەی شارەکەمان بپارێزین.

کامەران کەریم