تیپی باسکەی سێ کەسی خانمانی ئێران لە کێبەرکێیەکانی دەستەی خانماندا ئامادە دەبێت

(0) / / ورزش / زایەڵە کوردستان باسکە


Jul 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  تیپی باسکەی سێ کەسی خانمانی هەڵبژاردەی ئێران بەشداری کێبەرکێیەکانی دەستەی خانمان(womens seris) دەکات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی باسکە، کێبەرکێیەکانی دەستەی خانمان، womens series بە میوانداری وڵاتی کۆماری ئازەربایجان و لە شاری قوبا، بەڕێوەدەچێت تیپی هەڵبژاردەی خانمانی ئێران و پێکهاتە لە سێ کەس بڕیار وایە بۆ جاری یەکەم لەو کێبەرکێیانەدا ئامادە بێت.

تیپەکانی هولەند، ئەڵمان، ئوسترالیا، کۆماری چێک، چین، فیلیپین، کۆماری ئازەربایجان و ئێران وەکوو هەشت تیپی ئامادە بوو لەو کێبەرکێیانەدا دێنە ئەژمار.

کەژاڵ حەمیدی