دوو بازرگان و پێنج بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

(0) / اجتماعی


Apr 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاسایشی  ڕۆژئاوای سلێمانی  ڕایگەیاند دوو بازرگان و پێنج بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە،  ئاسایشی  ڕۆژئاوای سلێمانی  ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هەوڵ و ماندوبون و شەونخونی هێزەکانمان
 لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو کەسانەی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن و بەکاری دێنن لەماوەی (٢٠) ڕۆژدا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان ژنێک و شەش کەسی دیکە لەڕەگەزی نێر دەستگیرکراون.
ڕونیشکراوەتەوە، تۆمەتبارەکان دووکەسیان بازرگانن و یەکێکیان دانیشتوی  قەزای شەقڵاوەیەو  بەهاوکاری و هەماهەنگی یاریدەرێتی ئاسایشی (تەقتەق)ی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر دەستگیرکراوە کە یەک کیلۆو دووسەد غرام  کریستاڵی پێبوە  
پێنج کەسەکەی دیکەشیان بەکارهێنەرن و دانیشتوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانن .
باس لەوەشکراوە، ئەوماددانەی بەکاریان هێناوە لەجۆری (کریستاڵ _حەشیشە )
سەرجەم تۆمەتبارەکان حەوت کەسن و بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەکانی (۲٦) و (٣٠) لەیاسایی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرو کارتێکارە عەقڵیەکان لەهەرێمی کوردستان ژمارە ( ١ ) ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگیراون .
کامەران کەریم