شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌تین ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كات وگەرما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه
(0) /
زایەڵە - پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری كەشناسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لەم هەفتەیەدا پلەی گەرما پێنج پلە بەرز دەبێتەوە.
وتیشی: یەکشەممە پلەی گەرما بەبەرزی دەمێنێتەوە و دووبارە لە رۆژانی دووشەممە تاوەکوو ڕۆژی پێنجشەممە پێنج پلەی تر بەرزتر دەبێتەوە."
ڕونیشیکردەوە: پاش ئەوە پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكەن، لە ڕۆژی هەینی پلەكانی گەرمیا پلەیەك بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە، بەڵام بەهۆی بەرزی تیشکی سەروو وەنەوشەیی بۆ 11 پلە هەست بەگەرمی دەکرێت."
ئەوەشی خستەڕوو: پلەکانی گەرما لەو ئاستە گەرمە تاوەکوو کۆتایی مانگی حەوت جێگیر دەبێت، پاشان دووبارە شەپۆلێکی تری گەرمای بەتین ناوچەکە دەگڕێتەوە."
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: