قائیمقامیه‌تی سلێمانی: ماركێتی شاری دایك داده‌خرێت
(0)
به‌هۆی دانانی ئاوی له ده‌به‌نراو له‌به‌ر تیشكی خۆر و سه‌رپێچیكردن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی ماركێتی شاری دایك داده‌خات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، كه‌یوان خه‌لیل، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كارگه و كۆگاكانی ئاو رایگه‌یاند ،به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و دانانی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌به‌ر تیشكی خۆر و هه‌بونی بڕێكی زۆر خواردن و خواردنه‌وه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچو، قائیمقامیه‌تی سلێمانی ماركێتی شاری دایك داده‌خات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ماركێتی شاری دایك داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
پێشتر له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌پێی رێنماییه‌كان نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو له شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه، چونكه به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه ئاوی ناو ده‌به پلاستیكه‌كان ده‌بێته هۆكاره كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (25) پله‌ی سه‌دی، به‌شێكی پلاستیكه‌كه له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه كارلێك ده‌كات ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و تێكچونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا.
رونیشیكرده‌وه ،پێش ئه‌وه‌ی ئاو بكرێته ناو ده‌به‌پلاستیكه‌كان ماده‌ی ئۆزۆن (O3) بۆ خاوێنكردنه‌وه به‌كارده‌هێنرێت له‌بری كلۆر، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ئۆزۆنه‌كه به‌تیشكی خۆر، ماده‌كه شیده‌بێته‌وه بۆ (O2) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (O2) به‌بێ كێشه له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین و به‌ركه‌وتنی به‌تیشكی خۆر، له‌ش توشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: