سێ شەممە دەستدەكرێت بەبەكارهێنانی ڤاكسینی فایزەر

(0) / اجتماعی


Apr 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە ڕۆژی سیشەممەوە هاووڵاتیان دەتوانن ڤاکسین وەربگرن، وە ئەو کەسانەی تەمەنیان سەرو 40 ساڵە ئەوان سەرەتا با ڤاسکین وەربگرن.

دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدارایگەیاند ، تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی هیچ ڤاکسینێکی ڤایزەرمان بەکارنەهنێناوە و وە ڤاکسینی ئەسترازینکاش ڤاکسینێکی باشە و وڵاتی بەریتانیا پەرەی پێداوە، مانگانەش یەک ملیۆن ڤاکسین دەگاتە عێراق و لەو ژمارەیش بەشی هەرێمی تێدایە.

وتیشی، لە پاریزگای سلێمانی 11 بکە هەیە بەڵام ڤاکسینی ڤایزەر تەنیا لە 3 بنکەدا لە سلێمانی بەکاردێت، چونکە دەبێت لە شوێنی تایبەتدا هەڵبگیرێت و بەکاربهێنرێت و لە ڕۆژی سیشەممەوە هاووڵاتیان دەتوانن ڤاکسین وەربگرن، وە ئەو کەسانەی تەمەنیان سەرو 40 ساڵە ئەوان سەرەتا با ڤاسکین وەربگرن.

کامەران کەریم