پارێزگاری هەڵەبجە پێشوازی لە وەزیری ڕۆشنبیری هەرێم دەکات

(0) / فرهنگی


Apr 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە دیوانی پارێزگا بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگار و قائیمقام و بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری، پێشوازی کرد لە  حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و وەفدی یاوەری.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە دیدارێکدا  ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بەخێرهاتنی وەزیری ڕۆشنبیری کردوو لە کۆبوونەوەیەکدا، بیروڕا لەسەر ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک بۆ حکومەتی هەرێم  لەسەر کێشەکانێ تایبەت بە بوارە جیاوازەکانی ڕۆشنبیری ئاڵوگۆڕ کرا و چەند بوارێکی تایبەت و گرنگ بە بواری ڕۆشنبیری و هونەری گفتوگۆیان لەسەرکرا.
لای خۆشیەوە وەزیری ڕۆشنبیری هەرێم پشتیوانی وەزارەتەکەی بۆ ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجه دووپاتکردەوە.
کامەران کەریم