ئافرەتێک خۆی هەڵواسی وگیانی لەدەستدا

(0) / اجتماعی


Apr 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

مقەدەمی ماف عەلی جەمال قدووری  لێپرسراوی  ڕاگەیاندنی  پۆلیسی  گەرمیان  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند  ، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەمە تەرمی ئافرەتێک بەناوی(م . ف . ح ) لەدایکبووی 2001  هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی خنکان بەپەت گیانی لەدەستدابوو
بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەماڵەکەی خۆیدا بەهۆی کێشەی خێزانیەوە  خۆی هەڵواسیوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە .

ناوبراو وتیشی، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری  تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو
پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ڕوداوەکە ڕەوانەی بەشی توندوتیژی ئافرەتان دەکرێت تا لێکۆڵینەوەی زیاترلەهۆکاری خۆخنکاندنی ناوبراوبکرێت.

کامەران کەریم