ژنێک لە سەیدسادق هاوسەرەکەی کوشت

(0)


Apr 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە قەزای سەیدسادق ژنێک هاوسەرەکەی بەچەقۆ دەکوژێت .

بەگوێرەی  ڕاپۆرتی  زایەڵە ، پۆلیسی  پارێزگای  سلێمانی   ڕایگەیاند، ژنێك دەستگیركرا كە هاوسەرەكەی بە چەقۆ كوشتووە
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق ژنێكیان دەستگیركرد كە بە چەقۆ هاوسەرەكەی خۆی كوشتووە .

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیسی سەید سادق ئاگادار كرایەوە لە بونی ڕوداوێكی كوشتن لەگەڕەكی فەرمانبەران لە قەزای سەید سادق ، دەستبەجێ‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەقۆیەدا كە تاوانەكەی پێئەنجام دراوە .

ڕونیشکراوەتەوە  ، لە ئێستا تۆمەتبار (پ ، ح ،ح ) لەدایكبووی 1980 كە بكوژی هاوسەرەكەیەتی بە ناوی (س ، ع ، أ ) لەدایكبوی 1984 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا .

کامەران کەریم