لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ دوای عەسر کەس لەماڵ نەچێتە دەرەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان عەسر گەرما


Jul 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بەزایەڵەی  ڕاگەیاند: لەبارەی کەشوهەوای سبەی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەده‌ین و داوا دەکه‌ین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ دوای عەسر کەس لەماڵ نەچێتە دەرەوە.

تکایە سبەی لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ دوای عەسر کەس لەماڵ نەچێتە دەرەوە، بەهۆی بەرزی تیشکی سەرووی وەنەوشەیی و بوونی شێ ڕێژەیی لەهەوادا زۆری بەهەڵم بوون هەست بەگەرمای بێزارکەر دەکرێت."

سبەی بەهۆی کاریگەری بەردەوامی بارستە هەوای گەرمی ئەفریقی لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت، کەشوهەوای سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان گەرم دەبێت هاوشێوەی ئەمڕۆ سێشەممە پلەکانی گەرما بە بەرزی و جێگیری دەمێنێتەوە، ناوچەکانی گەرمیان بە پلەیەک گەرمترین ناوچەی هەرێمن و بە پلە دووش ناوچەکانی سنووری کەرکووک، هەولێر، هەڵەبجە و موسڵ، بە پلە سێش سلێمانی، دهۆک، ڕاپەڕین، سۆران و زاخۆ گەرم دەبێت."

هه‌روه‌ها فێنکترین ناوچه‌ی هەرێم کوردستان، حاجی ئۆمەران دەبێت.

کامەران کەریم