فەرماندەیێکی باڵای فەیلەقی قودس کۆچی دوایی کرد

(0) / جهان


Apr 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران شۆڕشی ئیسلامی بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند سەردار سەید محەمەد حسێن زادەی حیجازی جێنشینی فەرماندەی فەیلەقی قودس بە هۆی نەخۆشی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕاگەیێندراوی سوپای پاسداران شۆڕسی ئیسلامی ئێراندا هاتووە: سەردار حیجازی پاش ساڵانێکی زۆر جیهاد و هەوڵی ماندوونەناسانە و شێلگیرانە لە بوارە جیاوازەکانی پاسداری لە شۆڕش و خزمەت بە حکوومەت و وڵاتی ئیسلامی بە هۆی نەخۆشی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
لە درێژەدا ئاماژە بە ئەرکەکانی ئەم فەرماندەیە لە ماوەی شەڕی هەشت ساڵە لەگەڵ عێراق، لە ڕێکخراوی بەسیج و ڕێکخستنەکانی سوپا، بەرپرسیارێتی لە لوبنان و هەروەها لە شەڕی دژی داعش لە ناوچەکەدا کراوە.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە پاش تیرۆری قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس بە پێشنیاری ئیسماعیل قائانی فەرماندی نوێی ئەم هێزە و بە حوکمی فەرماندەی گشتیی سوپا بە جێنشینی ناوبراو هەڵبژێردرا.