لیژنەی باڵای سەربازی ئەمریكا و عێراق لەبارەی هێزە ئەمنیەکانی هەرێم بڕیاریاندا

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەمریکا عێراق پێشمەرگە


Jul 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لیژنەی باڵای سەربازی ئەمریكا و عێراق لە واشنتۆن كۆبونەوەو وەزارەتی پێشمەرگەش رایگەیاند، ئەمریكا و عێراق بڕیاریانداوە هێزە ئەمنییە كوردییەكانیش بەشداربن لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە درێژەی گفتوگۆكانی لیژنەی باڵای سەربازی ئەمریكا و عێراق، رۆژی 24ـی ئەم مانگە، لە واشنتۆن گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكان بە سەرۆكایەتی سابت محەمەد وەزیری بەرگریی عێراق و ئەندامیەتی فەریق روكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێوەچوو.

ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرا و تیشكخرایە سەر قوڵكردنەوەی هاوكارییە ئەمنییەكان و پێشخستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان.

لە بەشیكیتری كۆبوونەوەكەدا، نوێنەرانی عێراق پابەندیی وڵاتەكەیان بە پاراستنی راوێژكارانی بیانی و دیپلۆماتەكانیان دووپاتكردەوە و هەردوو وڵاتیش بڕیاریاندا، هێزە ئەمنییە كوردییەكانیش بەشێك بن لە پاراستنی سەروەری و سەقامگیری ناوچەكە.

کامەران کەریم