بە هۆی بۆردومانەوە ئاگرێکی گەورە لە شارباژێر کەوتۆتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە شارباژێڕ


Jul 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت بەزایەڵەی  راگەیاند، شەوی رابردوو بۆردومانی دەورووبەری گوندی گەڵاڵە کراوە، بەهۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە و تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە، تیمەکان رەوانەی ناوچەکەکراون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی.

 شەوی رابردوو سوپای تورکیا زنجیرەیەک بۆردوومانی بۆ سەر سنوری ناحیەی قەسرێ لە قەزای چۆمان و کوێستانەکانی قەزای سیدەکان و گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت ئەنجامدا.

کامەران کەریم