لوقمان وەردی: یەکێتی پێی وایە قوڵای ستراتیژی هەرێمی کوردستان بەغدایە

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی لوقمان وەردی


Jul 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لوقمان وەردی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان کوردستان لەبارەی دوای گۆڕانکاریە سیاسیەکانی ئێستای کوردستان ودۆخی ئێستای یەکێتی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، یەکێتی تاکەهێزە خەڵکی کوردستان ئومێدیان لەسەر هەڵچنیوە لەئێستادا.یەکیتی ئێستا بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەمووهەولێکی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ کۆتایی هێنان بەونەهامەتیەیانەی بەسەرخەڵکی کوردستان هاتووە. یەکێتی پێی وایە قوڵای ستراتیژی هەرێمی کوردستان بەغدایە و پێمان وایە دەبێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان ڕوو لەبەغدا بکەین .

وتیشی،  لەئێستادا ئێمە تێبینی یەکجار زۆرمان لەسەر شێوازی حکومڕانی هەیە لەهەرێمی کوردستان. لەهەرێمی کوردستان ناعەتالەتی زۆر هەیە و ئازادیەکان بەرتەسککراونەتەوە .لەئیستادادامەزراوەحکومیەکان لەهەرێمی کوردستان دامەزراوەی حکومی نین لەلایەن هێزێکی دییاریکراوەوە هەیمەنەیان بەسەرداکراوە.

کامەران کەریم