رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستیپێكرد

(0) / / کردستان / زایەڵە پێدانی زەوی فەرمانبەران


Jul 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم :هەنگاوی كردار‌ی بۆ ئامادەكردنی پارچە زەوی و دانانی نەخشەی كەرتی بۆ زەوییەكان لە سنووری شارەوانییەكان دەستپێكردووە‌.

بەمەبەستی دابینكردن و دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەنگاوی كردار‌ی بۆ ئامادەكردنی پارچە زەوی و دانانی نەخشەی كەرتی بۆ زەوییەكان لە سنووری شارەوانییەكان دەستپێكردووە‌.

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر چەند رۆژێكە ‌تیمی ئەندازیاریی سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دەستیان بە كاری رووپێوكاری و رێكخستنەوەی سنووری شارەوانییەكانیان كردووە بەمەبەستی دانانی نەخشەی كەرتی وەك ئامادەكارییەك بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.

پڕۆسەی رووپێوكاری لە سنووری شارەوانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بەردەوامە و تاوەكو ئێستاش هەنگاوی زۆرباش لە بواری ڕووپێوی بۆ زەوییەكان نراوە و كاركردنیش بەردەوامدەبێت بۆ ئەوەی فەرمانبەران بەزوویی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند ببن".

کامەران کەریم